ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕاپرسییە چەندین دژیه‌كی لە نێوان پەسەندکردنی هاوڵاتیان و ئاراستەکانی سیاسەتی ئابوری ئێستادا دەردەخات. لە کاتێکدا بەشداربووان بە بەهێزی پشتگیری له ده‌ستخستنی کاری حکومی دەکەن، كه ئەمە دژی واقیعی دارایی و بەردەوامیی دامەزراندنه له کەرتی گشتیدا. پێشنیازكردن و پەسەندکردنی (تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ، بازرگانی ئەلیکترۆنی، و گەشتوگوزار) وەک کەرتە سەرەکییەکان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، ئاماژه‌یه بۆ هۆشیاری و تێگه‌یشتنی هاوڵاتیان بۆ پێویستی جۆراوجۆرکردنی ئابووری، بەڵام واده‌رده‌كه‌وێت سیاسەتەکانی ئێستا ناتەواوبن بۆ گەشەپێدانی بەرچاوی ئەم کەرتانە.
پشتگیری له وەبەرهێنان، چاکسازی پەروەردەیی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت، نیشاندەری هۆشیاری گشتییە بۆ چاکسازییە بونیادییە پێویستەکان، بەڵام بەردەوامی بێ‌کاری ئاماژه‌ی شکستی بەرچاوی جێبەجێکردن دەکات لەم بوارانه‌دا. هه‌روه‌ك ده‌شێت ئەم کەلێنی جێبەجێکردنە ڕەنگدانەوەی سنوورداریی توانای دامەزراوەیی، بەربەستە ئابووری و سیاسییه‌كان، یان شکستەکانی هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی حکومەتدا بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی شیکاریی توێژینەوەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە