ئەم ڕاپۆرتە شیکردنەوەیەکی وردی دەرکەوتە سەرەکییەکانی ڕاپرسی (تێگەیشتن و بەشداری سیاسی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان) دەخاتەڕوو، کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی سبەی لە تەممووزی 2025 ئەنجامدراوە. ڕاپرسییەكه ڕوونکردنەوەی گرنگ دەربارەی (ئاستی بەشداری سیاسی، کاریگەری دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان، سەرچاوەکانی زانیاری سیاسی، و نیگەرانییەکانی هاوڵاتیان) سەبارەت بە سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات.
بهپێی دەرکەوتەکان، لەگەڵ ئەوەی ئاستێکی بەرزی ئامادهیی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دهبینرێت، بەڵام نیگەرانییەکی قووڵیش سەبارەت بە کارایی و شەفافیەتی سیستمی سیاسی لەنێو هاوڵاتیاندا بوونی هەیە. هەروەك کاریگەری بەهێزی دامەزراوە نافەرمییەکانی وەک (خێڵ و عەشیرەت) لەسەر بهشداری و بڕیاری سیاسی به ڕوونی دهبینرێت.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپرسییەکە، کرتە لەسەر دابەزاندنی فایلی پی دی ئێف بکە